ڕۆژی یەکەم: پيشوازی کردن لە فڕۆکەخانەی میسر و گواستنەوە بۆ هۆتێل و وەرگرتنی ژورەکانتان، دوای ئەوە بۆ گەشتێکی ئێواران لەسەر کەشتیەک لە کەشتیەکانی ڕوباری نیل کە ئاهەنگی ئێواران و نانی ئێوارە لەخۆ دەگرێ (گەشتی ئارەزومەندانە).

 

ڕۆژی دووەم: گەشتێکی مێژوییە کەبە هەرەمەکانی میسر (‌‌أبو الهول) دەستپێدەکات ئینجا بۆ کارگەی بۆن و پێشانگای ألبردی و کارگەی لۆکەی میسر دوای ئەوە بەڕێدەکەوین بۆ زیارەتی مزگەوتی گەورەمان حسین وە زانکۆی ئەزهەر ئینجا بۆ بازاڕ کردن لە خان خەلیلی.

 

ڕۆژی سێهەم: ڕۆژێکی ئازادە لەهەمان کاتدا گەشتێکی ئارەزومەندانە هەیە بۆ شاری ئەسکەندەریە بۆ زیارەت کردنی کۆشکی مەلیک فاروق و قەڵای قایتبای و مزگەوتی مورسی عەباس .

 

ڕۆژی چوارەم: قاهیرە بەجێدەهێڵین و بەرەو شەرم شێخ بەڕێدەکەوین و بۆ هۆتێل دەچین لەوێ ژورەکانتان وەردەگرن. دوای نانی ئێوارە ئاهەنگێکی شەوانە هەیە کە گۆرانی تازەو فۆلکلۆری میسری دەگرێتە خۆ (گەشتی ئارەزومەندانە).

 

ڕۆژی پێنجەم: دوای نانی بەیانی، رۆژێکی ئازادە یاخود رۆشتن بۆ (زغرتا )وە بینینی دەریای بنشعی بۆ بینینی چەندین دیمەنی جوانی دەریاکە و ناوچەکە و گرتنی وێنەی یادگاری و بەسەر بردنی کاتێکی خۆش و بەشداری کردنی چەندین چالاکی ناو دەریاکە، دواتر گەشت بۆ (شکا ) کە ناوچەیەکە دەڕوانێت بەسەر دەریای ناوەڕاستدا .

 

ڕۆژی شەشەم:  ڕۆژێکی ئازادە داتوانن لەسەر دەریای سور کاتێکی خۆش بەسەربەرن یان بچن بۆ گەشتێکی ئارەزومەندانە بە بەلەمی شوشە کە داتوانن جۆرەها ماسی ناو دەریا ببینن.

 

ڕۆژی حەوتەم: بەجێهێشتنی شەرم شێخ و گەڕانەوە بۆ قاهیرە و وەرگرتنەوەی ژورەکانتان و ئێوارەیەکی ئازادە.

 

ڕۆژی هەشتەم: گەڕاندنەوەی ژوری هۆتێل و لەوێوە بۆ فڕۆکەخانە و گەڕانەوە بۆ شاری دایک.

  • ڤیزای گەشتیاری
  • پاسی گەشتەکان
  • ڕێبەری گەشتیاری
  • بلیتی فڕۆکە چوون و هاتن
  • ٧ شەو مانەوە لە هۆتێلی قاهیرە و شرم
  • نانی بەیانی لە هۆتێلی قاهیرە
  • ٣ ژەم نان خواردن لە هۆتێلی شەرم شێخ
  • بلیتی چونەژورەوە لە شوێنە گەشتیاریەکان.
  • گەشتی ئارەزومەندانە.
  • پشکنینی کۆرۆنا.

 

 

تێبینی:-

  • سەرەتا داواکاری ڤیزا پێشکەشدەکرێت و لە پاش گەڕانەوەی ڤیزا بلیتی فڕۆکە و هۆتێل حجر دەکرێت بۆ گەشتیار، لە کاتی بڕینی

    بلیت و حیجز کردنی هۆتێل لە پێش گەڕانەوەی ڤیزا لەسەر داواکاری گەشتیار، لە کاتی هاتنەوەی رەفز گەشتیار خۆی بەرپرسە و

    .هەروەها گەشتەکە پوچەڵ ناکرێتەوە.

  • ئەگەر گەشتیار پشکنینی کۆرۆنای بە پۆزەتیڤ بۆ هاتەوە ئەوا کۆمپانیا بەرپرسیار نییە و گەشتەکە هەڵناوەشێتەوە.
  • كۆمپانیا به‌رپرسیار نییه‌ له‌ هه‌ر بڕیارێكی نوێ كه‌ له‌ ده‌زگاكانی فڕۆكه‌وانی یاخود هێڵه‌ ئاسمانیه‌كان ده‌رده‌چێت وه‌ك

    ( دواكه‌وتن و پێشكه‌وتنی كاتی گه‌شتی فڕۆكه‌كه‌، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گه‌شتی فڕۆكه‌كه‌ به‌هه‌ر هۆكاێك بێت) ‌.