ڕۆژی یەکەم: گەیشتن بۆ فرۆکەخانەی یەریڤان و پێشوازیکردنیان لەلایەن نوێنەرەکە پاشان بەڕێدەکەون بەرەو هۆتێل بۆ وەرگرتنی ژوورەکان و پشوودان.
ڕۆژی دووەم: دوای نانی بەیانی، گەشتێک بەناو شاری یەریڤاندا دەکەن کە چێژ لە چەندین دیمەنی جوانی یەریڤان دەبینن ، کە لە ساڵی ۷۸۲ پ.ز دروستکراوە و ئەرمەنییەکان شانازی پێوە دەکەن. گەشتەکە دەبێتە مۆنۆمێنتی دایکی ئەرمینیا، مۆنۆمێنتی شەهیدانی ئەرمەنی،دواتر بەڕێدەکەون بۆ بازاڕی فێرنساگی ئیشی دەست . پاشان گەڕانەوە بۆ هۆتێل و پشوودان.
ڕۆژی سێهەم: دوای نانی بەیانی، گەشتێک بۆ شاری تشاگکادزۆر – دەریاچەی سێڤان کە لە ئەرمەنییەوە وەرگێڕدراوە بە واتای دۆڵی گوڵەکان شارێکە لە پارێزگای کۆتاییک.بە تەلەفریک بەرەو لوتکەی چیاکە سەردەکەون و چێژ لە دیمەنە سەرسوڕهێنەرەکان دەبینن. پاشان بەردەوام دەبین بۆ پارێزگای کێگارکۆنیک کە دەریاچەی سێڤانی تێدایە و یەکێکە لە بەرزترین دەریاچەکانی ئاوی سازگار لە جیهاندا و دەکەوێتە بەرزی ۱۹۰۰ مەتر لە ئاستی دەریاوە. لە دەریاچەی سێڤان سەردانی مزگەوتی سێڤانڤانک دەکەین لە نیمچە دوورگەکە کە دەتوانیت چێژ لە دیمەنێکی جوانی دەریاچەکە و زنجیرە چیاکانی ئەرمەنی ببینیت. (گەشتی ئارەزوومەندانە)
ڕۆژی چوارەم:دوای نانی بەیانی، بەرەو پەرستگای گارنی بەڕێدەکەون . لە پەرستگای گارانتس دەتوانیت چێژ لە دیمەنێکی سەرسوڕهێنەری چیای ئارارات وەربگریت و وێنەی سەرنجڕاکێش تۆمار بکەیت پەرستگاکە دەکەوێتە سەر تەختەیەکی بەرز کە ڕوو لە ڕووباری ئەگات دەکات. هەروەها ماڵی حەمامی ڕۆمانییە لەگەڵ مۆزایکی نهێنی کە لە ۳۰،۰۰۰ پارچە بەردی سروشتی دروستکراوە، هەروەها شوێنەواری کۆشکی شاهانە کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی سێیەمی زاینی. دواتر بەرەو مزگەوتی کێگارد دەڕۆن، ئەم مزگەوتە بەوە تایبەتە کە بەردەکانی دەوروبەری بەشێکی گەورەی مزگەوتەکە پێکدەهێنن.
ڕۆژی پێنجەم: دوای نانی بەیانی, بەڕێدەکەوین بۆ شاری دیلیجان کە بە یەکێک لە جوانترین ناوچەکان دادەنرێت و ماڵی زۆرێک لە هونەرمەندان و ئاوازدانەران و فیلمسازانی ئەرمەنییە کە زۆرجار بە سویسرای نەریتی ئەرمەنی ناودەبرێن، پاشان سەردەانی دەریاچەی بارزدلج کە کاتێکی خۆش بەسەر دەبرێت و چێژ لە دارستانەکان و دەریاچە و سروشتی جوانی شوێنەکە دەبینرێت .(گەشتی ئارەزوومەندانە)
.
ڕۆژی شەشەم: دوای نانی بەیانی،گەشتێک دەکەین بۆ (خور ڤیراب)،کە دیمەنی جوانی چیای ئارارات دەبینرێت و وێنەی جوان لە چیای ئارارات لە ئەرمینیا تۆماردەکرێت. چەند کۆگایەکی بازاڕکردنی هەیە کە دەتوانرێت جۆرەها پێداویستی لێبەدەستبهێنرێت پاشان بەڕێدکەون بۆ شاری جێرموک و دەگەینە تاڤگە سەرنجڕاکێشەکانی جێرموک ( ئەم شارە سەرچاوەی ئاوی کانزای تێدایە ). (گەشتی ئارەزوومەندانە)
ڕۆژی حەوتەم: دوای نانی بەیانی, بەڕێدەکەون بۆ شاری ئەچمیادزین – سەنتەری ئاینی هەموو ئەرمەنییەکان لە سەرانسەری جیهاندا. ئەرمینیا یەکەم وڵات بوو کە لە ساڵی ۳۰۱ی پێش ئێستا مەسیحییەتی وەرگرت. ماڵی کڵێسای ئیشمیادزین، یەکەم پەرستگای مەسیحییە لە جیهاندا. هەروەها شوێنی قەشەی باڵای کاسۆلیکی هەموو ئەرمەنییەکانە. کڵێساکە مۆنۆمێنتێکی ئاینی گرنگی هەیە – ڕمی پیرۆز. لە ساڵی ۲۰۰۰، کڵێسای ئیخمیدزین وەک شوێنێکی کەلەپووری جیهانی یونسکۆ تۆمارکرا. دواتر سەردانی پەرستگای زڤارتنۆتس بکە، کە یەکێکە لە شوێنەکانی کەلەپووری جیهانی یونسکۆ. (گەشتی ئارەزوومەندانە)
ڕۆژی هەشتەم:
گەڕاندنەوەی ژووری هۆتێل و بەڕێدەکەون بۆ فڕۆکەخانە و دەگەڕێنەوە بۆ شاری دایک.