ڕۆژی یەکەم : گهیشتن بۆ فرۆکەخانەی تبلیسی و پێشوازی كردن له لایهن نوێنهرانی كۆمپانیا و پاشان گواستهوه بۆ هۆتێڵ بۆ وەرگرتنی ژوورەکانتان، پاشان حەوانەوە
ڕۆژی دووەم: پاش نانی بەیانی، گەشتێک بۆ ناو شاری تبلیسی بۆ بینینی گرنگترین و بەناوبانگترین شوێنە گەشتیاریەکان لە ناو شاری تبلیسی وەکو (پردی ئاشتی Bridge of Peace پردێکی پیادەیە کە لە شوشە و پۆڵا دروستکراوە و دەکەوێتە سەر ڕووباری کورا لە ناوەندی تبلیسی پایتەختی جۆرجیا، هەروەها سەردانی پارکی ڕیکی، وە گەشتی بەلەم لە ڕووباری کوروا و دەریاچەکان، جێتسکی، کەشتی ئاسمانی، باخچەی ڕووەکی، و مزگەوتی تبلیسی کۆن، تاڤگەکان، دەریاچەی لیسی، دەریاچەی تبلیسی، پارکی خۆشی، مۆزەخانەی مۆم، باخچەی ئاژەڵان، شاری یاری ئاو، بازاڕی فۆلکلۆری کۆن.
ڕۆژی سێیەم : دوای نانی بەیانی، بەرێدەکەوین بۆ شاری باتومی، کە چوار کاتژمێر و نیو دوورە لە شاری تبلیسی، و بەرێدەکەوین بۆ هۆتێل بۆ وەرگرتنی ژوورەکان، و رۆژێکی ئازاد بۆ حەوانەوە.
ڕۆژی چوارەم: پاش نانی بەیانی ، گەشتێک بۆ ناو شاری باتومی بۆ بینینی گرنگتریین شوێنە گەشتیاریەکان وەک ( جادەی بۆڵیڤارد، پەیکەری جوڵاوی علی و نینو کە ئیلهامبەخش دروستکردنی لە چیرۆکی خۆشەویستی علی ونینو وەرگیراوە، هەروەها بینینی تاوەری پیتەکان، کەشتی دەریا، باخچەی ٦ مایو، دەریاچەی نیوری، باخچەی ڕووەک . پاشان گەرانەوە بۆ هۆتێل.
ڕۆژی پێنجەم: پاش نانی بەیانی، گەشتێک بەرەو گوندهكانی شاری باتومی بۆ بینینی دیمەنە سەرنجراکێشان وەک دەریاچەکەی، ڕووبار، تاڤگەی ماخونتسيتا، زاپلین، ڕافتینگ، سوارچاکی ئەسپ.
ڕۆژی شەشەم:پاش نانی بەیانی، رۆژێکی ئازادە بۆ حەوانەوە و بازارکردن لە ناو شاری باتۆمی.
ڕۆژی حەوتەم: له دوای نانی بهیانی، بەرێدەکەوین بۆ شاری تبلیسی و وەرگرتنی ژوورەکان و رۆژێکی ئازادە بۆ حەوانەوە.
ڕۆژی هەشتەم:دوای نانی بەیانی بەڕێدەکەوین بهرهو فڕۆكهخانهی نێودهوڵهتی (تبلیسی ) گەرانەوە بۆ وڵات.