ڕۆژی یەکەم: كۆبوونه‌وه‌ له‌ فڕۆكه‌خانه‌ ، به‌ مه‌به‌ستی ده‌رچوون به‌ره‌و شاری ئه‌سته‌نبوڵ ، پاشان چاوەڕوانکردنی گەشتی دووەم بەرەو ئەنتاڵیا گه‌یشتن و پێشوازی كردن له‌ لایه‌ن نوێنه‌رانی كۆمپانیا و پاشان گواسته‌وه‌ بۆ هۆتێل و پشوودان.

 

 

ڕۆژی دووەم: لە هۆتێلەکەدا نانی بەیانی دەخۆن، پاشان بەرەو کەنار دەریاکە دەڕۆن بۆ بەسەربردنی کاتێکی خۆش و ڕافتینگ و چەندین چالاکیی تر.یاری ئاوی و نانخواردنی نیوەڕۆی سەرنجڕاکێش٣٠ دۆلار بۆ نانخواردنی نیوەڕۆ و گواستنەوە

 

 

ڕۆژی سێهەم : نانی بەیانی لە هۆتێل دەخۆن ، پاشان بەڕیدەکەون بۆ شاری ئاو و جوانترین و بە جۆش و خرۆشترین یاری ئاو ئەنجام دەدەن. (٣٠ دۆلار بۆ نانخواردنی نیوەڕۆ و گواستنەوە).

 

 

ڕۆژی چوارەم : لە دوای نانی بەیانی بەرێدەکەون بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ئەنتالیا بۆ گەڕانەوە بۆ ئیستانبوڵ ، ڕاستەوخۆ لە ناوەوە و لەلایەن نوێنەرێکەوە پێشوازی لێدەکرێت، دواتر کارتی ژوورەکان وەردەگرێت.

 

ڕۆژی پێنجەم پاش نانی بەیانی بۆرصا دەکەین بە کەشتی و سواربونی تەلیفریک بۆ گەیشتن بەلوتکە (شاخی ئولوداغ) و سەردانی کارگەی لوقوم و مرەبا و نان خواردن لەسەر لوتکەی شاخ ( ٣٥$ خواردن و گواستنەوە لەخۆدەگرێ).

 

ڕۆژی شەشەم : نانی بەیانی لە هۆتێلەکە دەخۆن و باڕێدەکەون بۆ ڤیا پۆرت مارینا لە ناوچەی توزلا کە ڕووی لە کەناراوەکانی دەریای مەڕمارا کردووە، کاتێکی خۆش بەسەردەبەن وە بازاڕی دەکەن لە هەمان کاتدا، بەو پێیەی یەکێک لە گەورەترین شارەکانی ئاوی ئەستەنبوڵ یەکێک لە گەورەترین شارەکانی یارییە کارەباییەکان و ئەکواریۆمەکان لەخۆدەگرێت، پێی دەوترێت جیهانی ماسی جگە لە بوونی مۆڵێکی گەورە بۆ ئەوانەی ئارەزووی بازاڕکردن دەکەن، (١٥$ بە لەخۆگرتنی گواستنەوە).

 

ڕۆژی حەوتەم : نانی بەیانی دەخۆن و دەچنە شاری سەپانچا و چێژ لە دووەم گەورەترین دەریاچەی سروشتی تورکیا وەردەگرن، کە گەشتیاران لە هەموو جیهانەوە سەردانی دەکەن و دواتر بەڕێدەکەون بۆ گوندی المشوقیە و گوندی المحمودی کە چەند کیلۆمەترێک لێیەوە دوورن، و چێژ لە کەشێکی پڕ لە جۆش و خرۆش وەربگرە لەگەڵ گەشتێکی سەفاری پاسکیل. (٣٠$ نان خواردن و گواستنەوە).

 

ڕۆژی هەشتەم:ڕادەستکردنی ژوورەکان و چوونە فڕۆکەخانە و گەڕانەوە بۆ نیشتمان، هەڵگرتنی جوانترین یادگاری و وێنەکان 

  • بلیتی فڕۆکە هەردوو سەر
  • بلیتی فڕۆکەی ناوخۆیی، نێوان ئیستانبوڵ و ئەنتاڵیا
  • پێشوازی کردن لە فرۆکەخانە و گەڕاندنەوە بۆ فڕۆکەخانە.
  • ٣ ژەم نان خواردن لە ئەنتالیا تەنها لە ڕیزۆرتەکان
  • نانی بەیانی لە ئیستانبول
  • مانەوە لە هۆتێل بۆ ماوەی ٧ شەو ٨ ڕۆژ
  • گەشتێکی بێبەرامبەر لە ئیستانبول

 

  • ڤیزا
  • پشکنینی PCR (نرخی: ٢٥٠ لیرەیە)

 

  • تێبینی: ئەگەر گەشتیار پشکنینی کۆرۆنای بە پۆزیتیڤ بۆ هاتەوە ئەوا کۆمپانیا بەرپرسیار نییە هەروەها گەشتەکە هەڵناوەشێنرێتەوە.