ڕۆژی یه‌كه‌م : كۆبوونه‌وه‌ له‌ فڕۆكه‌خانه‌ ، به‌ مه‌به‌ستی ده‌رچوون به‌ره‌و شاری ئه‌سته‌نبوڵ گه‌یشتن و پێشوازی كردن له‌ لایه‌ن نوێنه‌رانی كۆمپانیا و پاشان گواسته‌وه‌ بۆ هۆتێل پاش حەوانەوە ( گەشتێکی ئێواران ) ئێوارەیەکی جوان لەسەر گەورەترین کەشتی پاشایەتی گوێگرتن لە گۆرانی عەرەبی و عێراقی و ژەمە خواردنێکی ئێوارە ( بۆفیەی کراوە ) پاشان گەڕانەوە بۆ هۆتێل یاخود گەشتێکی ناو شاری ئیستانبول و سەردان کردنی ناوچەی ئۆرتاکۆی یاخود سەردانکردنی کەنار دەریای فلۆریا (گەشتی سەرپشکانە).

 

ڕۆژی دووه‌م:نانی به‌یانی و پاشان ئه‌نجامدانی گه‌شتێك بەرەو دورگەی ئەمیرات کە دەریای مەڕمەڕە تێدەپەڕێنین و سەرسانی هەردوو دورگەی (کناڵ ئەدا و ئەدای گەورە) کە یەکێکە لە خۆشترین شوێنەکانی تورکیا کە گەشتیاران سەردانی دەکەن و لەوێ دەتوانن سواری ئەسپ و عەرەبانە و پاسی گەشتیاری تایبەت بە دورگەکە ببن بۆ بینینی تەواوی ئەو دیمەنە جوانانەی ناو دورگەکە کە پڕیەتی لە گوڵ و گوڵزار و ڕەنگاو ڕەنگی خانوەکان (٢٥$ بە لەخۆگرتنی نانی نیوەڕۆ لەسەر کەشتیەکە و گواستنەوە).

 

ڕۆژی سێهه‌م:  پاش نانی بەیانی بۆرصا دەکەین بە کەشتی و سواربونی تەلیفریک بۆ گەیشتن بەلوتکە (شاخی ئولوداغ) و سەردانی کارگەی لوقوم و مرەبا و نان خواردن لەسەر لوتکەی شاخ ( ٣٥$ خواردن و گواستنەوە لەخۆدەگرێ).

 

ڕۆژی چواره‌م:دوای نانی بەیانی گەشتێک بۆ پردی بۆسفۆر کە کیشوەری ئەوروپا و ئاسیا بەیەکەوە دەبەستێتەوە بە کەشتیەکی تایبەت کە تیپی مۆسیقا و چالاکی جۆراوجۆر وە بینینی گەورە کۆشکەکانی زەمانی عوسمانی و سەدەی ئاڵتونی ، گەیشتن بە پردی سوڵتان محمد فاتح جیهانی ، دواتر سەردانی بازاری مەسری کە یەکيک لە بازارە کۆنەکانی ئەستەنبوڵ و شوێنەواری ميژووی دادەنرێت. پاشان سه‌ردان كردنی مۆڵی (ئۆلیڤیەم) یەکێک لە مۆڵە گەورەکانی ئیستانبوڵ.

 

ڕۆژی پێنجه‌م: پاش نانی بەیانی گەشت بۆ سابانجا دەکه‌ین و بینینی شەلالە سەرنج راکێشەکانی ئه‌و ناوچه‌یه دواتر سەردانکردنی ناوچەی معشوقیە‌ و ناوچەی مەحمودیە بۆ سواربوونی ماتۆر (جێب سەفار) گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ هۆتێل(٣٠$ نان خواردن و گواستنەوە).

 

ڕۆژی شه‌شه‌م:دوای نانی بەیانی سەردانکردنی شاری (کیلیوس) بۆ بینینی کەناری دەریای ڕەش کە لەوێ کاتێکی خۆش دەتوانن بەسەر بەرن لەسەر لمی کەنار دەریاکە، لە پاشان گەشتێکی ناو دەریای ڕەش بە بەلەم و سەردانکردنی قەڵا لە ناوچەی شیلێ یاخود سواربوونی ماتۆری جێب سەفاری، لە پاشان بۆ دارستان (بلغارد) و نانی نیوەڕۆ لەوێ دەخۆین (نرخی گەشتەکە ٢٠$ )  .

 

ڕۆژی حه‌وته‌م:له‌ دوای نانی به‌یانی گه‌شت كردن به‌ره‌و (ڤیا پۆرت مارینا ) لە ناوچەی (توزلا) ، ده‌ڕوانێت به‌سه‌ر کەناردەریای دەریای (مەرمەرە) ئیستانبوڵ، جێگایه‌كی تایبه‌ته‌ بۆ گرتنی وێنه‌ی یادگاری بەسەربردنی کاتێکی خۆش هەروەها بازار کردن، و له‌ پاشان سه‌ردانكردنی مۆڵی water garden بۆ بینینی نمایشی نافوره‌ سه‌رنجڕاكێشه‌كانی مۆڵه‌كه‌ و بازاركردن ( نرخی گه‌شته‌كه‌ ١٥$).

 

رۆژی هەشتەم:دوای نانی بەیانی بەڕێدەکەوین به‌ره‌و فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی (ئیستانبوڵ ) گەرانەوە بۆ وڵات.

 

 



  • پێشوازی و ماڵئاوای کردن لە فڕۆکەخانە
  • مانەوە لە هۆتێل بۆ ماوەی ٧ شەو و ٨ ڕۆژ
  • نانی بەیانی
  • بلیتی فڕۆکە ڕۆشتن و هاتن .



  • ڤیزا
  • پشکنینی PCR ( ٢٥٠ لیرە )

 

  • تێبینی: ئەگەر گەشتیار پشکنینی کۆرۆنای بە پۆزەتیڤ بۆ هاتەوە ئەوا کۆمپانیا بەرپرسیار نییە و گەشتەکە هەڵناوەشێتەوە