رۆژی یەکەم:بەڕێکەوتن بەرەو فڕۆکەخانە، دواتر گەشتنە فرۆکەخانەی (دەوحە)لە قەتەڕ و چاوەڕێکردنی گەشتی دووەمی فڕۆکە بەرەو کوالا لمپور.

 

رۆژی دووەم:لە دوای نانی بەیانی گەشت کردن بەرە پەرستگای هندی باتو کەیڤس بۆ بینینی پەیکەر و بتە ئاڵتونیەکانی ناوچەکە لەگەڵ دیمەنی جوانی شاخە بەرزەکان و پلیکانە ڕەنگاوڕەنگەکانی و بەسەر بردنی کاتێکی خۆش لە پاشان سەرکەوتن بۆ بەرزاییەکانی Highlands Gentingبە تەلفریک و چونە ناو هەور بۆ بینینی شاری یاری کە لەسەر شاخەکە بنیاد نراوە.

 

رۆژی سێهەم:بەڕێدەکەوین بۆ شاری یاری( lagoon Sunway) کە یەکێکە لە دڵفڕێنترین شاری یاریە ئاویەکان لە مالیزیا، بۆ تاقیکردنەوەی چەندین یاری ناوازەی ئاوی و ئاسمانی و یاری سەر سەهۆڵ و گرتنی وێنەی یادگاری و بازاڕکردن .دوای نانی بەیانی، بەڕێدەکەوین بۆ گەشتی کواال المپور و بینینی تاوەری مالیزیا ومنارەی کواال المپور، وە بینینی جیهانی ژێر دەریا، گۆڕپان و مۆزەخانەی سەربەخۆیی ، باخچەی باڵندە و پەپولەکان .

 

 رۆژی چوارەم:دوای نانی به‌یانی به پاس به‌ر ده‌كه‌وین بۆ سه‌نگافور نزیكی ٤ كاتژمێر رێگه ده‌بێت پاشان ده‌رۆین بۆ بازاركردن و حه‌وانه‌وه یانیش سوود وه‌رگرتن له خزمه‌تگوزاریه‌كانی هۆتێله‌كه . پاشان ئێواره گه‌شتێك ده‌كه‌ین بۆ ئاشنا بوون له دیمه‌نی شاره‌كه و سه‌ردانی ده‌ریا ده‌كین وه بینینی دیمه‌نی جوانی نافوره‌و گرتنی وێنه‌ی یادگاری جوان وه نانی ئێواره ده‌خۆین.

 

رۆژی پێنجەم:دوای نانی به‌یانی ده‌رۆین بۆ گه‌شتێكی ناو شاری سه‌نگافور و بینینی دیمەنی شاره‌كه یان ده‌رۆین بۆ هاوینه هه‌واری (سنتوزا) و چێژ وه‌رده‌گرین له دیمه‌نه دلره‌فێنه‌كه‌ی .

 

 رۆژی شەشەم:دوای نانی به‌یانی پاشان گه‌رانه‌وه بۆ كوالا لامپور و پێشوازی ده‌كرێن له لایه‌ن رێبه‌ری كۆمپانیا و ژوره‌كان وه‌ر ده‌گیر ێنه‌وه.

 

رۆژی حەوتەم:دوای نانی بەیانی، بەرێدەکەوین بەرەو باخجەی ئاژەلان کە بە سەیارە دەچین بەرەو ناوەوەی باخچەکە و ئاژەلی جۆراوجۆر دەبینین لە ناو سروشت دواتر نمایشی کاوبۆی دەبینین وە پاشان نمایشی بالندەکان دەبینین وە گەشتێک بەرەو دوورگەی مەیمونەکان یان دوای نانی بەیانی دەرۆین بەرەو کۆشکی پاشایەتی مالیزیا و وێنەی یادگاری دەگرین یانیش دەرۆین بۆ بینین ٢ بینا بەرزەکەی کوالا لامپور کە یەکێکە لە بینا بەرزەکانی جیهان بارزیەکەی ٨٨ قاتە یان دەرۆین بۆ بینینی ئەکواریۆم یانیش دەرۆین بۆ باخجەی بالندەکان.

 

رۆژی هەشتەم:دوای نانی بەیانی بەڕێکەوتن بۆ فڕۆکەخانە و گەڕانەوە بۆ شاری دایک.

  • مانەوە لە ئۆتیلی 5 ئەستێرە لە کوا لمپور و هۆتێلی 4 ئەستێرە لە سه‌نگافور لەگەڵ ژەمی بەیانی
  • گواستنەوە لە فرۆکەخانە و ئۆتێل و به‌ پێچه‌وانه‌وه‌
  • گواستنەوە بۆ شوێنە گەشتیاریەکان و ڕێبەری گەشتیاری
  • تکتی فرۆکە چوون و گەڕانەوە لەسەر هێڵی ئاسمانی قەتەری
  • دابین كردنی پاس له‌ نێوان كوالا لامپور و سه‌نگافور
  • سیم كارتی مالیزی بۆ گه‌شتیاران دابین كراوه‌
  • ڤیزای سەىگافورە

  • دڵنیایی تەندروستی
  • پلیتی چوونەژوورەوی شوێنەگەشتیاریەکان و کرێی بەلەمە ناوخۆییەکان
  • داواکاریە تایەتەکان
  • باجی وزارەتی گەشتوگوزاری مالیزیا (١٠ رنجتی مالیزی ) کە دەکات (٥.٢$) بۆ یەک شەو لە ژوورەکە.

 

  • تێبینی: ئه‌گه‌ر گه‌شتیار پشكنینی كۆرۆنای به‌ پۆزه‌تیڤ بۆ هاته‌وه‌ ئه‌وا كۆمپانیا به‌رپرس نیه‌ و گه‌شته‌كه‌ هه‌ڵناوه‌شێته‌وه‌