رۆژی یەکەم:کۆبونەوە لە فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی قاهیرە و رۆشتن بەرەو هۆتێلەکە. ، دوای ئەوە بۆ گەشتێکی ئێواران لەسەر کەشتیەک لە کەشتیەکانی ڕوباری نیل کە ئاهەنگی ئێواران و نانی ئێوارە لەخۆ دەگرێ پاشان گەڕانەوە بۆ هۆتێلەکە. (گەشتی ئارەزومەندانە).
رۆژی دووەم:گەشتێکی مێژوییە کەبە هەرەمەکانی میسر (أبو الهول) دەستپێدەکات ئینجا بۆ کارگەی بۆن و پێشانگای ألبردی و کارگەی لۆکەی میسر دوای ئەوە بەڕێدەکەوین بۆ زیارەتی مزگەوتی گەورەی (حسین) وە زانکۆی ئەزهەر ئینجا بۆ بازاڕ کردن لە خان خەلیلی. (گەشتی ئارەزومەندانە).
رۆژی سێیەم:ڕۆژێکی ئازادە لەهەمان کاتدا گەشتێکی ئارەزومەندانە هەیە بۆ شاری ئەسکەندەریە بۆ زیارەت کردنی کۆشکی مەلیک فاروق و قەڵای قایتبای و مزگەوتی مورسی عەباس . (گەشتی ئارەزومەندانە).
رۆژی چوارەم:قاهیرە بەجێدەهێڵین و بەرەو غەردەقە بەڕێدەکەوین و بۆ هۆتێل دەچین لەوێ ژورەکانتان وەردەگرن دوای نانی ئێوارە شەوێکی ئازادە.
رۆژی پێنجەم:ڕۆژێکی ئازادە داتوانن لەسەر دەریای سور کاتێکی خۆش بەسەربەرن یاخود بۆ گەشتێکی ئارەزومەندانە بۆ دورگەی ئۆرانج و بەسەر بردنی کاتێکی خۆش بە مەلەکردن لە ژێر ئاودا و بینینی چەندین ماسی و ئاژەڵی دەریایی و خوارد و خواردنەوە لەسەر کەشتی. (گەشتی ئارەزومەندانە).
رۆژی شەشەم:گەشتێکی ئارەزو مەندانە بۆ بیابانی سینا بە ماتۆڕی چوارتایە یاخود جێبی سەفاری و بینینی بیابانە دڵفڕێنەکانی ناوچەکە و تۆمار کردنی یادگاری یاخود ڕۆژێکی ئازادە داتوانن لەسەر دەریای سور کاتێکی خۆش بەسەربەرن. (گەشتی ئارەزومەندانە)
ڕۆژی حەوتەم:بەجێهێشتنی غەردەقە و گەڕانەوە بۆ قاهیرە و وەرگرتنەوەی ژورەکانتان و ئێوارەیەکی ئازادە.
ڕۆژی هەشتەم :گەڕاندنەوەی ژوری هۆتێل و لەوێوە بۆ فڕۆکەخانە و گەڕانەوە بۆ شاری دایک.
تێبینی: ئەگەر گەشتیار پشکنینی کۆرۆنای بە پۆزیتیڤ بۆ هاتەوە ئەوا کۆمپانیا بەرپرسیار نییە هەروەها گەشتەکە هەڵناوەشێنرێتەوه.
·تێبینی: لە کاتی ڕەفزی ڤیزا بۆ هەر گەشتیارێک پێویستە هاوەڵی گەشتتەکانی سەفەر بکەن.