ڕۆژی یەکەم :گەشتنە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی دوبەی و پێشوازی کردن لە لایەن ڕێبەری گەشتیاری و لە پاش ئەوە گواستنەوە بۆ هۆتێل و شوێنی مانەوەی گەشتیار و پشودان .

 

ڕۆژی دووەم :لە دوای نانی بەیانی بە ئۆتۆمبێل بەڕێدەکەوین بۆ ناو شاری دوبەی بۆ بینی شوێنە بە ناوبانگ و ناسراوەکانی شارەکە و ناساندنیان و گرتنی وێنە ی یادگاری و بەسەر بردنی کاتێێکی خۆش (گەشتی سەرپشکانە)

 

ڕۆژی سێیەم :ڕۆژێکی ئازاد و بۆ نانی ئێوارە دەچین بۆ نان خواردن لەسەر یەکێک لەکەشتیە گەرورەکانی دوبەی بۆ نان خواردن و بەسەر بردنی کاتێکی خۆش و بینینی چەندین دیمەنی ناوازەی دوبەی لە ئاوەوە (گەشتی سەرپشکانە)

 

ڕۆژی چوارەم :لە دوای نانی بەیانی سەردان کردنی یەکێک لە نوێترین و بەناوبانگترین شوێنەکانی دوبەی کە ناسراوە بە مۆزەخانەی .داهاتوو(museum of the future ) بۆ بینینی نەخشاندن و روکاری جوانی بیناکە و گرتنی وێنەی یادگاری (نرخی گەشت ٥٥$).

 

ڕۆژی پێنجەم :لە دوای نانی بەیانی بەڕێدەکەوین بەرەو مۆڵی دوبەی، بۆ بازاڕ کردن و تاقیکردنەوەی چالاکیەکانی ناو مۆڵەکە و بەسەر لە پاشان سەردانی مۆڵی ئیماڕات دەکەین کە یەکێکە لە گەورەترین مۆڵەکان لە ناو شاری دوبەی (گەشتی سەرپشکانە)

 

ڕۆژی شەشەم :دوای نانی بەیانی بەڕێدەکەوین بۆ هەر یەک لە ( Dragon Mart ) و بازاری نایف و بازاڕی ئاڵتون و بازاری بەهارات کە ئەمانە یەکێکن لە ناودارترین شوێنەکانی دوبەی گەشتیاران ڕۆژانە سەردانی دەکەن بە مەبەستی بینین و بەسەر بردنی کاتێکی پرچێژ (گەشتی سەرپشکانە)

 

ڕۆژی حەوتەم :لە پاش نانی نیوەڕۆ گەشتێکی سەرکێشی بۆ بیابانی سەفاری و گەشت کردن بە ئۆتۆمبێلی تایبەت( ٤ x ٤ ) بە ناو لمی ئاڵتونی بیابانەکەدا و بینینی چەندین سەرکێشی بە ئۆتۆمبێلەکان کاتێکی پڕ پێکەنین و دیمەنێکی ناوازەی خۆر ئاوابوون لە لە چادرگەکانی ناو بیابان کە لە ناوجەرگەی بیاباندایە و لێرە دەتوانن چەندین چالاکی تاقی بکەنەوە وەکو سواربونی وشتر و نەخش و نیگار بە خەنە و بۆ خانمان (گەشتی سەرپشکانە).

 

ڕۆژی هەشتەم :دوای نانی بەیانی بەڕێکەوتن بۆ فڕۆکەخانە و گەڕانەوە بۆ شاری دایک

 

  • ڤیزا و بیمەی تەندروستی
  • بلیتی فڕۆکە چون و هاتن
  • گەشتێک بە ناو شاری دوبەی
  • پێشوازی کردن لە فڕۆکەخانە و هەروەها گەڕاندنەوە
  • مانەوە لە هۆتێلی دیاریکراو بۆ ماوەی ٧ شەو و ٨ ڕۆژ لەگەڵ نانی بەیانی

  • گەشتە سەرپشکەکان
  • باجی حکومەت
  • پشکنینی کۆرۆنا
  • بلیتی چونە ژورەوە لە شوێنە گەشتیاریەکان

 

 

  • تێبینی: ئه‌گه‌ر گه‌شتیار پشكنینی كۆرۆنای به‌ پۆزه‌تیڤ بۆ هاته‌وه‌ ئه‌وا كۆمپانیا به‌رپرس نیه‌ و گه‌شته‌كه‌ هه‌ڵناوه‌شێته‌وه‌
  • تێبینی: له‌ كاتی ڕه‌فزی ڤیزا ته‌نها پاره‌ی ڤیزاكەی ئه‌ڕوات و هه‌روه‌ها پێویسته‌ هاوه‌ڵی گه‌شته‌كان سه‌فه‌ر بكه‌ن