ڕۆژی یەکەم : گەشتنە فڕۆکەخانەی مەسقەتی پایتەختی عوممان و لەوێ پێشوازیتان لێدەکرێ و بەڕێدەکەون بەرەو هۆتێل و وەرگرتنی
ژورەکانتان و ئاشنابوون بە بەرنامەی گەشتەکە.

 

ڕۆژی دووەم :دوای نانی به یانی، گه شتێك بەناو شاری مەسقەت و سەردانکردنی یەکێک لە گەورەترین مزگەوتەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
مزگەوتی ) گراند سوڵتان قەببوس( لە پاشان تێپەردەبین بەلای کۆرنیشی مرتاح و ئاشنا دەبین بە جوانی ناوچەکە و سەردانی
بازاڕی مرتاح دەکەین کە لەوێ دەتوانن چەندین کاری دەستی فۆلکلۆری مەسقەت ببینن لەگەڵ دیمەنی جوانی بەندەری مینا
السولتان قەبووس، پاشان سەردانی مۆزەخانەی بیت الزوبیر دەکەین بۆ بینینی ئاسەوارە ناودارەکانی ناوچەکە، پاشان
گەڕانەوە بۆ هۆتێل و حەوانەوە.

 

ڕۆژی سێهەم :دوای نانی به یانی، گەشت دەکەین بەرەو چەند گوندێکی دەوروبەری مەسقەت لەوانە گوندی وادی بەنی حبیب، برکە الموز،وادی گوڵ،
وادی نخار، ناوچەی الحمرا و مسفاح وبینی ئەو گوندانەی مێژووەکەیان دەگەڕێتەوە بۆ ٤٠٠ ساڵ پێش ئێستا، لە پاشان بۆ شاخی اخضر
)شاخی سەوز( کە بەناوبانگە بە هەبوونی گوڵێکی زۆر و ناوچەکە بەناوبانگە بە دروستکردنی گوڵاو، گەڕانەوە بۆ هۆتێل و حەوانەوە.

 

 

ڕۆژی چوارەم :دوای نانی به یانی، گەشت دەکەین بۆ بیابانی واهیبە کە ٢ کاتژمێر لە مەسقەتەوە دوورە، لەوێ چالاکیەکەنی وەکوو سواربوونی
حوشتر و بینینی چادرگەکانی ناو بیابانەکە و ئەو خێزانانەی لە بیاباندا دەژین دەبینین، لە پاشان سەردانی وادی بەنی خالید دەکەین
کە لەوێ گەشتیاران دەتوانن کاتێکی خۆش بەسەربەرن و لەگەڵ گونجاوی کەش و هەوا دەتوانن مەلە بکەن.

 

 

ڕۆژی پێنجەم : دوای نانی به یانی، گەشت دەکەین بەرەو دۆڵی شاب کە ٢ کاتژمێر دوورە لە مەسقەتەوە، ئاشنا دەبین بە بینینی جوانییەکانی ناوچەکە و
پاشان گەشتێکی بەلەم دەکەین بەناو دۆڵەکەدا و گەشتیاران دەتوانن مەلە بکەن وبحەوێنەوە.

 

ڕۆژی شەشەم : دوای نانی بەیانی، بەڕێدەکەوین بەرەو دورگەی دینامیات، لە دورگەکە گەشتیاران دەتوانن مەلەی ژێر ئاو بکەن لەگەڵ ڕاهێنەری
تایبەت بۆ بینینی دیمەنی جوانی ژیانی ژێر دەریا و بینینی ئاژەڵە دەریاییەکان و تاقیکردنەوەی چالاکی جیاواز، پاشان بینینی
تەواوی دورگەکە و بەسەر بردنی کاتێکی لەبیر نەکراو.

 

ڕۆژی حەوتەم :دوای نانی به یانی، بەیانێکی ئازادە بۆ حەوانەوە و بازار کردن.

 

 

ڕۆژی هەشتەم : رۆشتن بۆ فرۆکەخانەی مەسقەت و گەرانەوە بۆ شاری دایک.

 

 

  • ڤیزای گەشتیاری
  • بلیتی فڕۆکە هەردوو سەر
  • پێشوازی کردن لە فرۆکەخانە
  • ڕێبەری گەشتیاری و پاسی گەشتەکان
  • نانی بەیانی و مانەوە لە هۆتێل بۆ ماوەی ٧ شەو ٨ ڕۆژ
  • گەشتە سەرپشکەکان
  • پلیتی چوونەژوورەوی شوێنەگەشتیاریەکان و کرێی بەلەمە ناوخۆییەکان
  • داواکاریە تایبەتەکان