ڕۆژی یەکەم :پێشوازی لە فڕۆکەخانەوە و گواستنەوە بۆ هۆتێلەکە.
ڕۆژی دووەم : دوای نانی به یانی، ئامادەکاری و کۆبونەوە لەگەڵ ڕێبەری گەشتیاری و پاشان به رێده كه ون بۆ گەشتێک بۆ ئەو شارە ئاوییەی کە
دەتوانیت ڕۆژێکی تەواو تێیدا بەسەر بەریت.
ڕۆژی سێهەم : گەشتی ڕەفتینگ ، تێگالالانگ …. دوای نانی بەیانی بەڕێدەکەون بۆ دوورگەی بالی کە چێژ لە جوانترین دیمەنە سروشتییەکان وەردەگرن دواتر بەڕێدەکەون بۆ ڕووباری ئایۆنیک بۆ دەستپێکردنی گەشتێکی ڕافتینگ چەند کاتژمێرێک، پاشان لە شاری تێگالالانگ سەردانی
)کێڵگەی برنج( دەکەن کە یەکێکە لە جوانترین کێڵگەکانی شارەکە ، دواتر گەڕانەوە بۆ هۆتێل و پشوو دەدەن.
ڕۆژی چوارەم : تانجونگ بینۆا، پەرستگای ئولوواتو، سەمای خۆرئاوابوون، جیم ڕابان…. دوای نانی بەیانی گەشتەکە لە بەیانیەوە دەست پێدەکات
بە چوون بۆ کەناری تانجونگ بینۆا و چێژوەردەگرن لە یارییە ئاوییە سەرپشکەکان ، وەک جێتسکی، بەلەمی مۆز، پەڕەشووت و چەندەها یاری جۆراوجۆر. پاشان بەڕێدەکەون بۆ نانخواردنی نیوەڕۆ (سەرپشکانە).
وێستگەی داهاتوو لە پەرستگای ئولوواتو دەبێت، پەرستگای خودای پیرۆز لە دامێنی بەردێکە ڕووی لە دەریایەو یەکێکە لە شەش پەرستگا
سەرەکیەکانی بالی، وێستگەی داهاتوو بەڕێدەکەون بۆ بینینی سەمای کیۆسکەکە پێش خۆرئاوابوون و هەروەها نمایشێکی ئاگری و
سەما و مۆسیقا ئەنجام دەدرێت پاشان لە کەناری جام ڕەبان بۆ نانی ئێوارە خواردنە دەریاییە بەناوبانگەکان دەخۆن ، پاشان دەگەڕێنەوە بۆ
هۆتێل بۆ پشوودان.
ڕۆژی پێنجەم : گوندی سێلوک، پەرستگای تروپتا ئێمینکانتمابول، کێڵگەکانی لۆرد. دوای نانی بەیانی لە شاری لیزا بەڕێدەکەون بەرەو جوانترین دیمەنە
سروشتیەکان وە پاشان بەڕێدەکەون بۆ زیالی لە دورگەی ئیفتاحیت، دیمەنەکانی گوندی سێلووک دەبینن، ئەم گوندە بەناوبانگە بەو کارە
دەستییە سەرسوڕهێنەرانەی بە ئاڵتون و زیو دروستکراون کە خەڵکی ناوچەکە دروستی دەکەن. وە دواتر بەڕێدەکەون بۆ پەرستگای تروپتا
ئەمبول کە بە کۆمەڵێک چیرۆک بەناوبانگە، کە بە یەکێک لە گرنگترین پەرستگاکان دادەنرێت و پاشان سەردانی گڕکانێکی شاخاوی دەکەن
، کە بەرزییەکەی ) ١١٧١ مەتر( ژەمێک )ئێلتوام(.پاشان دەوەستن بۆ نانخواردنی نیوەڕۆ)سورپشکانە( لە چێشتخانەیەکی ناوخۆیی ، وە لە دوا
وێستگەدا سەردانی کێڵگەکان دەکەن جۆرە جیاوازەکانی قاوەتان پێدەناسێنن و تاقی دەکەنەوە، دواتر دەگەڕێنەوە بۆ هۆتێلەکە پشوو دەدەن.
ڕۆژی شەشەم : دوای نانی بەیانی، ڕؤژێکی ئازاد لە بالی بۆ بازاڕکردن و کڕینی دیاری و تۆمارکردنی چەند یادگارییەک.
ڕۆژی حەوتەم : ڕۆژێکی ئازاد.
ڕۆژی هەشتەم : دوای نانی بەیانی، دەگوازرێنەوە بۆ فڕۆکەخانە بۆ گەشتی گەڕانەوە بۆ نیشتمانی دایک.