ڕۆژی یەکەم
كۆبوونهوه له فڕۆكهخانه ، به مهبهستی دهرچوون بهرهو وڵآتی ڕووسیا پاش گهیشتن و پێشوازی كردن له لایهن نوێنهرانی كۆمپانیا و پاشان گواستنهوه بۆ هۆتێل و وەرگرتنی ژوورەکان.
ڕۆژی دووەم
سەردانی ناوچەی لینین هیڵز یان سپارۆ هیڵز دەکەین، کە بەرزترین خاڵە لە مۆسکۆ بۆ بینینی جوانترین دیمەنی پانۆراما لە پایتەخت. سەردانی زانکۆی مۆسکۆ دەکەین، کە نمونەیەکی نایابی دیزاینی تەلارسازی جیاوازە لە سەردەمی ستالینەوە. بۆ نانخواردنی نیوەڕۆ بەڕێدەکەوین بۆ چێشتخانەیەکی مۆسکۆ. پاشان سەردانی شەقامی بەناوبانگی ئارباتی کۆن دەکەین بۆ بینینی جۆرەها دیمەن و تەلارسازی بینا ڕەسەنەکانی شەقامی ئاربات.
ڕۆژی سێیەم
پاش نانی بەیانی، سەردانێک بۆ گۆڕەپانی سووری مێژووی دەکەین کە گرنگترین شوێنەوارەکان و کرێملن و کاتژمێری گەورەی ڕووسیا لەخۆ دەگرێت و بە ناوەندی پایتەختی مۆسکۆ دادەنرێت، پاشان سەردانی (گۆڕی لینین، کۆشکی شاهانە، گرینگترین کڵێساکان ) دەکەین. بۆ نانی نیوەڕۆ لە یەکێک لە چێشتخانەکانی گۆڕەپانی سوور دەبین. پاشان ئێوارە بەرەو سێرکی بەناوبانگی جیهانی ڕووسیا بەڕێدەکەوین بۆ بەسەربردنی کاتێکی خۆش.
ڕۆژی چوارەم
دوای نانی بەیانی ڕۆژێکی ئازادە. پاشان ئێوارە گەشتێک دەکەین بۆ گۆڕەپانی سوور بەرەو چێشتخانەیەک بۆ بەشداریکردنی ئاهەنگی شەوانە.
ڕۆژی پێنجەم
دوای نانی بەیانی، گەشتێک بۆ کریمیل ئیزمایلۆڤا دەکەین و بۆ نانی نیوەڕۆ بەڕێدەکەوین بۆ چێشتخانەیەک. پاشان دەگەڕێینەوە بۆ هۆتێل. پاش پشوودان گەشتێک بۆ ڕووباری مۆسکۆ دەکەین کە لەم گەشتەدا جۆرەها دەیمەنی سەرنجڕاکێش بەدیدەکەین.
ڕۆژی شەشەم
ڕۆژێکی ئازاد
ڕۆژی حەوتەم
له دوای نانی بهیانی ، گەشتێک بۆ مۆزەخانەی بۆشایی ئاسمان دەکەین، و بۆ نانی نیوەڕۆ بەڕێدەکەوین بۆ یەکێک لە چێشتخانەکان. پاش پشوودان بەڕێدەکەوین بەرەو مۆڵی ئەوروپی و پاشان گەڕانەوە بۆ هۆتێل.
ڕۆژی هەشتەم
نانی بەیانی لە هۆتێل. دەرچوون و گواستنەوە بۆ فڕۆکەخانە.گهڕانهوه بۆ شاری دایك