ڕۆژی یەکەم: گەشتن بە فرۆکەخانەی ئەنتاڵیا و پێشوازی كردن له‌ لایه‌ن نوێنه‌رانی كۆمپانیا و پاشان گواسته‌وه‌ بۆ هۆتێل و پشوودان.

ڕۆژی دووەم:

لە هۆتێلەکەدا نانی بەیانی دەخۆن، پاشان بەرەو کەنار دەریاکە دەڕۆن بۆ بەسەربردنی کاتێکی خۆش و ڕافتینگ و چەندین چالاکیی تر.

یاری ئاوی و نانخواردنی نیوەڕۆی سەرنجڕاکێش (گەشتی سەرپشکانە)

رۆژی سێیەم: نانی بەیانی لە هۆتێل دەخۆن ، پاشان بەڕیدەکەون بۆ شاری یاری ئاو و جوانترین و بە جۆش و خرۆشترین یاری ئاو ئەنجام دەدەن، یاخود ڕۆژێکی ئازادە بۆ گەشتیاران لە هۆتێلەکە. (گەشتی سەرپشکانە)

رۆژی چوارەم:پاش نانی بەیانی، بەڕێدەکەوین بەرەو فرۆکەخانە بۆ گەرانەوە بۆ شاری ئیستانبوڵ پاش گەشتن بەڕێدەکەوین بۆ هۆتێلەکە بۆ وەرگرتنی ژوورەکان و پشوودان.

رۆژی پێنجەم:

پاش نانی بەیانی گەشت بۆ سابانجا دەکه‌ین و بینینی شەلالە سەرنج راکێشەکانی ئه‌و ناوچه‌یه دواتر سەردانکردنی ناوچەی معشوقیە‌ و ناوچەی مەحمودیە بۆ سواربوونی ماتۆر (جێب سەفار) گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ هۆتێل

(30$ بە لەخۆگرتنی نانی نیوەڕۆ و گواستنەوە )

رۆژی شەشەم:

 پاش نانی بەیانی بۆرصا دەکەین بە کەشتی و سواربونی تەلیفریک بۆ گەیشتن بەلوتکە (شاخی ئولوداغ) و سەردانی کارگەی لوقوم و مرەبا و نان خواردن لەسەر لوتکەی شاخ ( 30$ خواردن و گواستنەوە لەخۆدەگرێ)

ڕۆژی حەوتەم: له‌ دوای نانی به‌یانی گه‌شت كردن به‌ره‌و (ڤیا پۆرت مارینا ) لە ناوچەی (توزلا) ، ده‌ڕوانێت به‌سه‌ر کەناردەریای دەریای (مەرمەرە) ئیستانبوڵ، جێگایه‌كی تایبه‌ته‌ بۆ گرتنی وێنه‌ی یادگاری بەسەربردنی کاتێکی خۆش هەروەها بازار کردن، و له‌ پاشان سه‌ردانكردنی مۆڵی water garden بۆ بینینی نمایشی نافوره‌ سه‌رنجڕاكێشه‌كانی مۆڵه‌كه‌ و بازاركردن ( 30$ نرخی گواستنەوە)

ڕۆژی هەشتەم: ڕادەستکردنی ژوورەکان و چوونە فڕۆکەخانە و گەڕانەوە بۆ نیشتمان، هەڵگرتنی جوانترین یادگاری و وێنەکان 

  •  بلیتی فڕۆکە هەردوو سەر ئەنتاڵیا و ئیستانبوڵ

  • بلیتی فڕۆکەی ناوخۆیی نێوان ئەنتاڵیا و ئیستانبوڵ

  • پێشوازی کردن لە فرۆکەخانە و گەڕاندنەوە بۆ فڕۆکەخانە.

  • ٣ ژەم نان خواردن لە ئەنتالیا تەنها لە ریزۆرتەکان (لە هۆتێلەکان تەنها نانی بەیانی)

  • گەشتی سەرپشکانە لەگەڵ ڕێبەری شارەزا

  • مانەوە لە هۆتێل بۆ ماوەی ٧ شەو ٨ ڕۆژ ( ٤شەو لە ئیستانبوڵ ٣ شەو لە ئەنتاڵیا)

  • نانی بەیانی لە ئیستانبول

  • فیزا

  • گەشتی ئارەزوومەندانە