ڕۆژی یەکەم: بەڕێکەوتن بەرەو فڕۆکەخانە، بەرەو سیریلانكا ، پێشوازی كردن له‌لایه‌ن رێبه‌ری گه‌شتیاری. و رۆشتن به‌ره‌و هۆتێل بۆ وه‌رگرتنی ژووره‌كانتان.

ڕۆژی دووەم: دوای نانی به‌یانی گه‌شتێك بۆ سیجیریا بۆ بونینی LIONES ROCK كه‌ پاشا (كایشاپا) دروستی کرد کە دیزاین كراوه‌ بۆ ئەوەی لە دژی هەر مەترسییەک و داگیركاری بپارێزێت لە ڕێگەی دیوارە به‌هێزه‌كانی و چاڵەکانی دەوروبەری. هه‌روه‌ها بۆ بینینی به‌رده‌ ناوازه‌كه‌ی كه‌ ناسراوا به‌ دیمه‌نه‌ جوانه‌كه‌ی كه‌ له‌ هیچ شوێنێكی تر نییه‌ له‌سه‌ر دوورگه‌كه‌، دواتر گەشتێک بۆ بینینی گەورەترین چڕکردنەوەی فیلە ئاسیاییەکان و هه‌روه‌ها بینینی ئاژه‌ڵه‌كانی و كاتێكی خۆش له‌ گه‌شتی سه‌فاری

ڕۆژی سێەم:دوای نانی به‌یانی، گه‌شێك بۆ پەرستگای ددانی پیرۆز سەقفێکی زێڕینەوەی هه‌یه‌ كه‌ یه‌كێك له‌ گرنگترین شوێنه‌واری بوذا كه‌ به‌ جێ مابێت دواتر سەردانی مۆزەخانەی گەوهەر و پاشان بەرەو سەیرانگای کاندی بڕۆن بۆ بەسەربردنی خۆشترین كات.

ڕۆژی چوارەم: دوای نانی به‌یانی،گه‌شێك بۆ دەریاچەی SEMBUWATTA كه‌ ناسراوه‌ به‌ كانییه‌ سروشتییه‌كانی كه‌ له‌نێوان باخه‌كانی چای بونی هه‌یه‌، بۆ بینینی دیمه‌نه‌ ناوازه‌كانی به‌ بۆنه‌ی چیا سه‌وزه‌كانی و دارستانی سنوبه‌ر كه‌ به‌ ده‌وروبری ده‌ریاچه‌كه‌ هه‌ن، بۆ گرتنی وێنه‌ی یادگاری.

ڕۆژی پێنجەم: دوای نانی بەیانی، گه‌شتێك بۆ Nuwara Eliya بۆ بینینی جوانترین شوێنە گەشتیارییەکان و بینینی باخه‌چه‌كانی چا و تاڤگه‌كانی وچه‌ندین دیمه‌نی جوانی تر كه‌ زۆر سه‌رنج راكێشانه‌ بۆ گرتنی وێنه‌ی یادگاری وكاتێكی خۆش به‌سه‌به‌ن.

ڕۆژی شەشەم:  دوای نانی بەیانی دەڕۆین بۆ بنتۆتا بۆ ئەوەی لەکەنار دەریا بمێنیتەوە، لەڕێگادا دەرفەتی حەمامکردنت بۆ دەڕەخسێت لەگەڵ فیلەکان و سواری ئەسپ دەبین و دواتر لەپاشنیوەڕۆدا دەگەڕێنەوە بۆ هۆتێلی بنتۆتا ، کەلە کەنار دەیای.

ڕۆژی حەوتەم:  ڕۆژی چالاکییەکانی ئاو کەدەتوانیت چێژ لەسەفاری وەربگریت لەسەر بەلەم و یارییەکانی ئاو وەکو بەلەمی مۆز و جەت سکی و بەلەمی فەیو و چەندانی تر لەکاتێکدا دەچیتەناو یارییەکانی ئاوەوە کەهەموو تەمەنەکان دەتوانن چێژ لەگەشتەکە  وەربگرن

ڕۆژی هەشتەم:  دوای نانی بەیانی و دەرچوون لەهۆتێلەکەدەگەڕێنەوە بۆ کۆلۆمبۆ بەڕێدەکەون بۆ بازاری کردن لەتەواوی ڕۆژەکەلەکۆڵۆمبۆ و بازاڕی دەکەن

ڕۆژی نۆیەم:  دوای نانی نیوەڕۆلەهۆتێلەکەبەڕێدەکەون بۆ فڕۆکەخانەو دەگەڕێنەوە بۆ شاری دایک

 

  • مانەوە ٨ شەو لە هۆتێلی سریلانکا 
  • گواستنەوە لە فرۆکەخانە و ئۆتێل و به‌ پێچه‌وانه‌وه‌
  • گواستنەوە بۆ شوێنە گەشتیاریەکان و ڕێبەری گەشتیاری
  • تکتی فرۆکە چوون و گەڕانەوە 
  • ڤیزای سریلانکا
  • دڵنیایی تەندروستی
  • بلیتی چوونەژوورەوی شوێنەگەشتیاریەکان و کرێی بەلەمە ناوخۆییەکان
  • داواکاریە تایەتەکان